AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٨ ١٥:١٨

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران:

بەغدا دەبێ کۆتایی بە نیشتەجێ بوونی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە باکووری عێراق بێنێت

بەغدا دەبێ کۆتایی بە نیشتەجێ بوونی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە باکووری عێراق بێنێت

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران جەختی کرد کە رێککەوتننامە ئەمنی نێوان تاران و بەغدا دەبێ جێبەجێ بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە ئەمرۆ لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا پرسە هاوبەشەکان بە تایبەتی شێوەی جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان دوو وڵات و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خرانە بەر باس.

لای خۆیەوە ئەحمەدیان جەختی کرد کە رێککەوتننامەی ئەمنیەتی عێراق و ئێران رێگای دروست کردنی ئاسایشی بەردەوام لە سنوورەکان و بەستێن خۆشکەری هاوکاری لە دیکەی بوارەکانە.

ئەوەشی وت کە چاوەڕوان ئەکەین دەوڵەتی عێراق لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا بەزووترین کات کۆتایی بە بوونی دژە شۆڕش لەو وڵاتە بێنێت و ئاسایشی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران دەستەبەر بکات.

قاسم ئەعرەجی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە ئاسایشی ئێران بە ئاسایشی عێراق دەزانین.

News ID 46127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha